گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوە ناو بنکەیەکى ئاسمانى کە پێشتر سوپاى ئەمریکاى تێدابوە

روسیا چەند بنکەى ئاسمانیی هەمیشەیی لە سوریا هەیە؟

2019.11.21 - 12:34
روسیا چەند بنکەى ئاسمانیی هەمیشەیی لە سوریا هەیە؟
ناس کورد- پۆلیسی سەربازیی ڕوسیا ئاشکرایکرد، دەستیان بەسەر بنکەیەکى ئاسمانى گرتوە لە شارى حەلەبى باکورى سوریا، کە ئەو بنکەیە ناوى سیرینە و پێشتر سەربە سوپاى ئەمریکا بوە. , ئەوەش خراوەتەڕو، بنکەى سیرین دەکەوێتە نزیک شارى مەنبج لە پارێزگاى حەلەب، ئەوەش دووەم بنکەى ئاسمانی ئەمریکایە کە سوپاى ڕوسیاى تێچوبێت. , ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەى پیشو، ڕوسیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا بڵاوەى بە فڕۆکەى سەربازى و سیستمى موشەکى کرد لە فڕۆکەخانەى قامیشلۆ، لەگەڵ دامەزراندنى بنکەى تایبەت بە هەلیکۆپتەر. , لەئێستاشدا ڕوسیا دوو بنکەى سەربازیى جێگیرى هەمیشەیی هەیە لە سوریا، کە یەک لەوانە بنکەى ئاسمانى لازقییەیە بۆ ئەوەى لەوێوە هێرشەکانى سەر گروپەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا ئەنجامبدات، دووەم بنکەى هەمیشەیی ڕوسیاش بنکەی دەریاییە لە تەرتوس لە دەریای ناوەڕاست. , بەڵام ئەو بنکە ئاسمانی و سەربازییانەى لە باکورى سوریا دایمەزراندوون، تا ئێستا نازاندرێت دەبنە بنکەیەکى هەمیشەیی یان بەکاتى ڕوسیا جێگیریکردوون. , ,