گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مه‌لا به‌ختیار: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ململانێكانى یه‌كێتیم له‌ناو كۆنگره‌دا

2019.11.20 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
مه‌لا به‌ختیار: له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ململانێكانى یه‌كێتیم له‌ناو كۆنگره‌دا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەلا بەخیتار لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆنگرەى حیزبەکەى ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ "كۆنگره‌ى گۆڕانكاری"دایه‌ و دەشڵێت، هیچ جۆره‌ سازانێك قبوڵ ناكات كه‌ له ‌كۆنگره‌دا بسه‌پێندرێت. , لە نوسینێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ڕایگه‌یاندووه‌: "لەگەڵ ئەوەم ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین لەناو کۆنگرەدا، ھەموومان لە ئاوێنەی ویژدانی ئەندامانی کۆنگرە دیارین، کەس ناتوانێت خۆی بشارێتەوە". , مەلا بەختیار كه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌توندى ڕه‌خنه‌ى له ‌سیاسه‌ته‌كانى حیزبه‌كه‌ى ده‌گرت و بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى کردبو، ده‌شڵێت: "شەقام لە ئێمە تۆراوە، دەتوانین بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتو شەقام ئاشت بکەینەوە". , له‌كۆتایى نوسینه‌كه‌شیدا مه‌لا به‌ختیار هۆشدارى ئه‌وه‌یداوه‌: "گه‌ربێت به‌ پینه‌ و په‌ڕۆ و پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ ته‌كه‌تول کۆنگرە ببه‌ستین، ئه‌وا ته‌نها زیان به ‌یه‌كێتى ده‌گه‌یه‌نین". , بڕیاره‌ مانگى داهاتو، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ببه‌ستێت و له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستى كۆمیته‌كانى ئه‌و حیزبه‌، پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ كۆتاییانهاتوه‌ و كاروباره‌كانى به‌ستنى كۆنگره‌كه‌ش چوه‌ته‌ قۆناغێكى دیکەوە. , ,