کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئێوارەى ئەمڕۆ، تەرمی هاوڵاتییەک ڕەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار کراوە، کە بە فیشەک گیانیلەدەستداوە، بە وتەى کەسوکارەکەشى قوربانییەکە "خۆى کوشتوە". , لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ئەوەى خستوەتەڕو: "ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە 20ى تشرینى دووەمى 2019، لە گوندى گردەگۆزینەى سەربە قەزای کەلار، تەرمی هاوڵاتییەک کە ڕەگەزى نێرە و لەدایکبوى 1997ە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆى فیشەکەوە گیانیلەدەستداوە". , پۆلیسی گەرمیان ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "بەوتەی کەسوکاری، قوربانییەکە نەخۆشی دەرونی هەبوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە". , لەئێستاشدا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە، دەست بە لێکۆڵینەوەشکراوە لەسەر چۆنییەتی ڕوداوەکە، وەک پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى پێکردووە. , ,