گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

له ‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ چەند ناوچەیەکى دیمەشق 11 چه‌كدارى بیانی كوژراون

2019.11.20 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
له ‌هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ چەند ناوچەیەکى دیمەشق 11  چه‌كدارى بیانی  كوژراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد، له ‌هێرشه‌كه‌ى دوێنێ شه‌وى ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نزیكى كه‌ هێزه‌كانى ئێرانیان تێدایه‌، 11 چه‌كدار كوژراون کە "‌سورى نین". , ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌: "ئێمه‌ دڵنیا نین له‌وه‌ى، كوژراوه‌كانى سوریا سه‌ر به‌ ئێران یاخود سه‌ر به‌و گروپانه‌ى سه‌ربه ‌ئێرانن له‌و وڵاته‌دا یان نا". , هەروەها بەگوێرەى زانیارییه‌كانى ڕوانگه‌ى سورى، له ‌هێرشه‌كانى سه‌ر سوریا چوار هاوڵاتیى سڤیلیش بریندار بوون. , لاى خۆشییەوە سوپاى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، شەوى ڕابردوو، چه‌ند هێرشێكى ئاسمانییان كردووه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ربازگه،‌ له‌نزیك دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا. , ,