کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌مواركردنى یاسایى خانه‌نشینى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاساكه‌ى به "مردوویى هێنایه دونیاوه"، ئه‌و گۆڕانکارییانەى پەرلەمان کردویەتى بووه هۆى له‌ده‌ستدانى سەدان هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى. . شەوى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق یاساى خانەنشینى یەکگرتووى پەسەندکرد، بەوەش زیاتر لە 200 هەزار پلەى وەزیفى نوێ دەڕەخسێت. . ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20ى نۆڤمبهرى 2019، ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبورى په‌رله‌مانتارى عێراق به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنیدا لیژنه‌یه‌كى پەرله‌مانى فشارێكى زۆرى له‌سه‌ر لیژنه‌ى دارایى دروست كرد، بۆ ئه‌و ههڵاودێردكردنهى كه بووه هۆى ئەوەى یاسای خانه‌نشینى به‌مردوویى له‌دایك بێت". . ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، ههڵاوێردكردنهكه بووه‌ته هۆى لەدەستدانى زیاتر له 400 هه‌زار پله‌ى نوێى وه‌زیفى. . جبورى وتیشى "وازلێهێنانى یاسای خانه‌نشینى وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌بووه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌و هه‌مواركردنه زۆر باشتر بوو كه په‌رله‌مان ده‌ستى بۆ برد". . په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى یاساكه 202 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى ڕه‌خساوه به‌ڵام گه‌ر بێت و ئه‌و ههڵاوێردكردنه نه‌بوایه، پله وه‌زیفییه‌كان ده‌گه‌یشته زیاتر له 600 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى.