گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستمان بەوە نییە سیستەمی سیاسی هەڵبگێڕینەوە

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی: دەتوانین بە نیو کاتژمێر عەبدولمەهدی لابدەین و بیگۆڕین

2019.11.20 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی: دەتوانین بە نیو کاتژمێر عەبدولمەهدی لابدەین و بیگۆڕین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، خۆپیشاندەرانی عێراق خۆشیان نازانن چیان دەوێت، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن بە نیو کاتژمێر عەبدولمەهدی لابدەن و بیگۆڕن. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2019، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە دیداری ئاسایش و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک ڕایگەیاند "خۆپیشاندەرانی عێراق تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵدایە و زۆرینەیان ناتوانن داواکاری و ویستەکانی خۆیان لە ڕستەیەکدا ڕێک بخەن و خۆشیان نازانن چیان دەوێت". . وتیشى "من هاوسۆزم لەگەڵ خۆپیشاندران و پێویستە هەمومان دژایەتی گەندەڵی بکەین و پارتە سیاسییەکانیش بەجوانی کاری حزبیانەی خۆیان بکەن، پێویستمان بەوە نییە سیستەمی سیاسی هەڵبگێڕینەوە، ئەگەر بمانەوێت دەتوانین بە نیو کاتژمێر عەبدولمەهدی لابدەین و بیگۆڕین". . بەرپرسەی دەستەى حەشدی شەعبی جەختیکردەوە، ئەوان نکوڵی ناکەن لەبوونی ڕۆڵی ئێران و ئەمریکا لە عێراق، تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش ڕۆڵیان هەیە لە عێراقدا و بەم ڕوداوانەی کۆتاییشدا ئەوە ئاشکراتر دەرکەوت. . ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی دربارەی کوژرانی خۆپیشاندەران باسی لەوەکرد "ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەرەتادا حکومەت ڕایگەیاند لەسەر زیادەڕەوی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران فەرمییە و هەر کەسێکی دیکەش بەڵگەی لایە کە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژیان بەکارهێناوە دەتوانێت بیداتە دادگا، بەڵام ئەو قسانەی دەکرێت کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەربارەی ئەو ئەم بکوژە و ئەو بکوژە ئەوانە وەرناگیرێن و دەبێت بەڵگە هەبن لەسەر ئەوانە". . ئەو وتانەى فالح فەیاز لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق بەردەوامن و ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان بەتوندى ڕوبەڕووى خۆپیشاندەرانى بەغدا بوونەوە، هەنگاوەکانى حکومەتیش بۆ چاکسازى و گۆڕانکاریی، خۆپیشاندەرانى ڕازینەکردووە.