کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەسرور بارزانى ڕایگەیاند، حکومەتەکەى کاریکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و ئەو کێشەیەیان وەستاندووە، بەڵام پێویستیان بە کارى زیاتر هەیە، چونکە فەرمانبەر هەیە دوو کاتژمێر دەوام دەکات و موچەى ڕۆژێکى تەواو وەردەگرێت. . مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆك لە وتەیەکدا ڕایگەیاند "حکومەتى بەرپرسیار ئەوەیە کە دەتوانێت گەندەڵى کەمبکاتەوە، ڕەنگە لەناوبردنى گەندەڵى هەرگیز ڕوونەدەدات، ئەمە لەسەر ئەوە دەوەستێت تا چەند کۆنترۆڵى دەکەیت و کەمیدەکەیتەوە". . وتیشى "کارمەندى حکومەت هەیە کە خەڵکى پشتیان پێدەبەستن بەڵام تەنها دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کاردەکەن و موچەى ڕۆژێکى تەواو وەردەگرن، ئەمە گەندەڵییە، تۆ دەبێت ئەو خەڵکە ناچار بکەیت، کە کارى خۆیان ئەنجام بدەن و بەدرێژایی ڕۆژ کاربکەن، ئەمە یەکێکە لەو کارانەى زۆر بەزوویی کارمان تێدا کردووە". . مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، توانیویانە بەرتیل و و پارەدان و کارکردن بەهۆى نزیکى و پەیوەندییەکان نەهێڵن و رێگرى لەوانە بکەن بەشێوەیەکى باش. . ئەوەشى خستەڕوو "گەندەڵى تەنیا ئەوە نییە کەسێک دیاریبکەیت و لەدژى کاربکەیت، بەڵکو ئەوەیە نەهێڵیت خەڵک گەندەڵى بکەن، گەندەڵیمان وەستاندووە چیتر کەس ناتوانێت پشت بە هاوڕێیەتى کەسێک ببەستێت بۆ ئەنجامدانى کارەکانى". . لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، مەسرور بارزانى ڕایگەیاند "حكومهتی و سهرۆك وهزیرانی ئێستای عێراق، به تاكه بهرپرس و ئیدارهی رووداوهكانی عێراق نازانین. ئێمه ئهو كێشانهمان له 15 ساڵی رابردوو تێبینی كردووه". . هەروەها بە پێویستى زانى حكومهت دهرفهتێكی هاوسهنگی پێبدرێت، بۆ ئهوهی پشتیوانی بكرێت به ئهندازهی ئهوهی ههر حكومهتێك پێویستییهتی بۆ ئهنجامدانی چاكسازی. ئهو دهرفهته ئهگهر درا، دهبێت وادهیهكی پێبدرێت بۆ ههڵسهنگاندن و ئهنجامدانی چاكسازی.