کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) کۆبێتەوە و تاوتوێی پرسی کشانەوەیان لە پەرلەمان و شارەوانییەکان بکات، لەدواى ئەو دۆخە نوێیەى ڕوبەڕوویان بووەتەوە لە تورکیا. . کۆبوونەوەکەى هەدەپە لهسهر ئاستی باڵا و بهئامادهبوونی پهرلهمانتاران و سهرۆك شارهوانییهكانی و بهرپرسانی دیكهی باڵای حزبەکە لهئهنقهره بەڕێوەدەچێت. . حەسەن ئۆزگەنوش پەرلەمانتارى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا تاوتوێی ڕەوشى شارەوانییەکان و دانانى قەیوم دەکەین لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستى خۆمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین". . وتیشى "هەر لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا تاوتوێی پێشنیازێک دەکەین بۆ کشانەوە لە پەرلەمان و ئەو شارەوانییانەى کە بەدەستمانەوە ماوە، بەڵام لەم کۆبونەوەیەدا بڕیارى لەسەر نادرێت". . حەسەن ئۆزگەنوش باسى لەوەشکرد "ئەو پرسە دەخرێتە بەردەم گەل تا بۆچونى خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕن، کە ئایا هەنگاوێکى لەو شێوەیە سودى هەیە یاخود نا". . ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا 25 سهرۆك شارهوانی كورد لهپۆستهكانیان دورخراونهتهوه و حكومهتی توركیا لهشوێنی ئهوان "قهیوم"ی سەر بە ئاکەپەی داناوە. . لەدوایین هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، هەدەپە 60 سەرۆک شارەوانى بەدەستهێنا، لە پەرلەمانی تورکیاش خاوەنى 67 پەرلەمانتارە.