گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەڕێکی دیکەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی بەغدا..بەکارهێنانى بۆمب بۆ کردنەوەى پردى ئەحرار

2019.11.20 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
گەڕێکی دیکەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی بەغدا..بەکارهێنانى بۆمب بۆ کردنەوەى پردى ئەحرار

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   هێزە ئەمنییەکان جاریکی دیکە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی بەغدا بوونەوە کە لە گۆڕەپانى تەحریر گردبوونەتەوە. . بەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2019،  هێزە ئەمنییەکانی عێراق، جارێکی دیکە هێرشیانکردەوە سەر خۆپیشاندەران و بەتوندی ڕووبەڕوویان بونەوە. . چەند خۆپیشاندەریک لەگۆڕەپانی تەحریرەوە بە ناس کوردیان ڕاگەیاند "هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ و بۆمبی دوکەڵدار هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لەسەر پردی ئەحرار، دەیانەوێت بەتەواوەتی خۆپیشاندەران لەو پردە دوربخەنەوە بەهۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێزە ئەمنییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە گۆڕەپانی خەلانی و بەشێکی ناوچەی ڕەشید و پردی سەنک و چەند ناوچەیەکی دیکەی نزیک لە گۆڕەپانی تەحریر کشابونەوە. . شەوی ڕابردووش دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی لە ناوەڕاستی بەغداد ئامادە بوون و بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکاندا. . لە چەند ڕۆژی ڕابردودا عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەتوندی هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد و وتبووى "بەشێک لە خۆپیشاندەران تێکدەرن و پەلاماری هێزە ئەمنییەکان ودامودەزگاکانی حکومەت و ماڵی هاوڵاتیان دەدەن و ئێمەش بەتوندی ڕوبەڕویان دەبینەوە". . هەروەها ئاماژەى بەوەکردبوو "بەشێک لە خۆپیشاندەران دەچن دەرگای خوێندنگەکان دادەخەن و ڕێگا لە خوێندن دەگرن، هەر کەسێک ئەوە بکات بە ماددەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین و وەکو تیرۆرست دەیناسێنین".