گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەمى کارەباى هەرێم بەرزدەبێتەوە

2019.11.19 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەمى کارەباى هەرێم بەرزدەبێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا 50 مەق مەق بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە وێستگەى خورمەڵە زیاد دەکرێت کە دەبێتە هۆى زیادبوونی 200 مێگاوات کارەبا. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا، کەمال محەمەد وەزیرى کارەبا ئەمڕۆ سەردانى وێستگەی خۆرمەڵەى لەناحیەی شەمامک کردووە و لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی بەشەکان باسیان لەدوا هەنگاوەکانی فراوانکردنی وێستگەکەیان کرد، کە بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا 50 مەق مەق بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بکەن کە دەبێتەهۆی زیادبوونی 200 مێگاوات کارەبا. . لاى خۆیەوە، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند "پاڵپشتی هەموو پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبان کە لەلایەن کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت". . پێشتر وەزیرى کارەبا ڕایگەیاندبوو، تواناى بەرهەمهێنانى حەوت هەزار مێگاوات کارەبایان هەیە، بەڵام نیوەى ئەو بڕە بەرهەمدەهێنن، بۆ ئەوەى بارگرانى لەسەر بودجە دروستنەکەن. . باسى لەوەشکردبوو، چاوەڕواندەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵدا رێژەی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاد بێت و بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بەرزدەبێتەوە.