ناس کورد –
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی پێشێلکاریی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانى دژی خۆپیشاندەران ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 106 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.
.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2019، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەى بەوەکرد "لەرۆژی هەینیەوە بەهۆی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانەوە 106 هاوڵاتی لە 21 شاری ئێران کوژران و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون".
.
باسى لەوەشکردووە، "لەشارە کوردییەکانی ئێران 44 کەس لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون".
.
بەپێی ئامارەکان ژمارەی کوژراوەکان بەم شێوەیەیە:
پارێزگای سنە 10 کەس
پارێزگای کرماشان 30 کەس
پارێزگای ورمێ 4 کەس
پارێزگای خوزستان 35 کەس
پارێزگای تاران 9 کەس
پارێزگای فارس 6 کەس
پارێزگای ئەلبوز 4 کەس
پارێزگای کرمان 1 کەس
پارێزگای ئەسفەهان 1 کەس
.
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەرفراوانى خۆپیشاندان ئێرانى گرتووەتەوە لەدژى گرانکردنى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش هاوڵاتییانی نزیکەی 100 شار و شارۆچکە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد.
.
بەپێی میدیاکانی سەر بە حکومەتی ئێران، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا سێ ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەرە لە سوپای پاسدران و ئەندامی بەسیجیشە.