کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
قائیمقامیەتی کەلار هاوڵاتیانی ناوچەکانی نزیک ڕوباری سیروان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ڕوبارەکە هەیە، هۆشداریشدەدات لەوەی خۆیان بپارێزن.
لە ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی کەلاردا کە وێنەیەکی دەستی ناس کورد کەوتووە، هاتووە، ئاگادارى هاووڵاتیانى سنوورى باوه‌نوور تا ناوچه‌كانى گردهگۆزینهو شێخله‌نگه‌ر و ناوچه‌كانى خوارووتر ده‌كەن، ئه‌گه‌رى زیادبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕوبارى سیروان له ئارادایه و هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕێژه زۆره‌ى باران بارین له كوردستان و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانى ئێران كه ئاوى باران و لافاوى چه‌مه‌كان به ئاراسته‌ى رووبار‌ى سیروان ده‌ڕۆن.
قائیمقامیەتی کەلار داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كەن خانووه‌كانیان یان پڕۆژه و كار و كارگه‌یان له سه‌ر ڕوبارى سیروانه "ئاگاداربن بۆ ئه‌وه‌ى له‌هه‌ر زیانێك به دووربن".
پێشتریش له رێگه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هۆشدارى دراوه‌ته هاوڵاتیان به‌هۆى زیادبوونى ئاو له به‌نداوه‌كه ڕێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوه‌كه زیادكراوه و پێویسته هاووڵاتیانى نزیك له ڕوباره‌كه ئاگاداربن.