کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیرى بەرگریی ڕوسیا، سەرسوڕمانى خۆى پیشاندا لە بەرامبەر، هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان. , وتەبێژ بەناوى بەرگریی ڕوسیاوە کۆناشینکۆف، ڕایگەیاندووە: "لێدوانەکانى مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەبارەى پابەندێکانى ڕوسیا بە بەڵێنەکانى و هەڕەشەکردنى بۆ دەستپێکردنەوەى ئۆپرسایۆنى سەربازى لە باکورى سوریا، وا دەکات ئاڵۆزبوونى ناوچەکە زیاتر بێت، هەروەها بەلاى وەزارەتى بەرگریی ڕوسیاوە قسەکانى جێگاى سەرسوڕمانن". , کۆناشینکۆف ئەوەشى خستوەتەڕو: "هەڕەشەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەى هێرشەکانیان بۆ سەر باکورى سوریا ناوچەکە ئاڵۆز دەکات نەک چارەسەر بێت، هەر وەک چۆن لە ڕێککەوتنەکەى نێوان ڕوسیا و تورکیا ئاماژەى پێکراوە". , ,