گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە زانکۆیەکى سلێمانی بەشێوازێکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا [وێنە]

2019.11.19 - 11:24
لە زانکۆیەکى سلێمانی بەشێوازێکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا [وێنە]
ناس کورد-   لە کۆلێژى تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشێوازێکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا و بە ژمارەی خوێندکارەکان نەمام چێندرا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، ویستویانە جیاواز لە هەندێک نەریتی "نەشاز" پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بکەن. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2019) لەکاتی چوونی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، جیاواز لە هەندێک زانکۆ و بەشی دیکە بەشێوەیەکی نوێ و جیاواز پێشوازییان لێکرا و هەر خوێندکارێک نەمامێکیان بۆ چاند. . ڕەوەز فواد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پڕۆژەکە بریتییە لە چاندنی 150 نەمام، کە ژمارەی خوێندکارە نوێیەکانیش لە بەشی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک 150 خوێندکارن، هەر خوێندکارێکیش ناو و واژۆی خۆی بە نەمامێکەوە هەڵدەواسێت". . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی بەشێوازێکی جوان و جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بکەن و کۆتایی بەو شێوازە پێشوازییەی پێشوو بهێنن کە لە هەندێک ناوەند و جێگە بووەتە نەریتێکی باو کە زۆر کەس ڕەخنەی لێدەگرن. .