گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم.. تمەن دابەزى

2019.11.19 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم.. تمەن دابەزى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوبارە نرخەکەی نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 900  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها تمەنی ئێرانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 10 هەزار دینارە. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 700  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". .   هەروەها نرخی تمەن دابەزی و  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10 هەزار دیناری عێراقیە و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار دینارە.   . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە  110.5دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 128 دۆلارە. .