کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی ئێران پێدەنێتە ڕۆژی پێنجەمەوە و بەگوێرەی دواین ئامارەکان تا شەوی ڕابردوو (40) خۆپیشاندەر شەهیدکراوون و بە سەدانی دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەى راپۆرتێکى ئاژانسی هەواڵی (بی بی سی)، تا شەوی ڕابردوو (40) خۆپیشاندەر لەسەرجەم ناوچەکانی ئێران شەهید کراوون و بە سەدانی دیکەس برینداربوون، کە زۆرینەیان لە شارە کوردییەکانن. . ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ئەوەی زۆرێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، گولە بە سەریانەوە بووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەڕێگەی قەناس بەدەستەوە خۆپیشاندەران بە ئامانج دەگرن. . لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئێران کوژرانی پاسدارێکی سوپای پاسدارانیان بڵاوکردەوە و سوپای پاسدارانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەندامێکیان کوژراوە. . لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئێران دژی گرانبوونی نرخی بەنزین دەستیپێکردووە و جگە لە ژمارەی ئەو شەهید و بریندارانەی هەبوون، بە هەزاران کەسیش دەستگیرکراوون و دەسەڵاتدارانی ئێران بە توندی هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەدەن. .