گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا شەش کۆمپانیاى لە تورکیا و سوریا ئاشکراکرد کە تێوەگلاون بە هاوکاریکردنى داعش

2019.11.18 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا شەش کۆمپانیاى لە تورکیا و سوریا ئاشکراکرد کە  تێوەگلاون بە هاوکاریکردنى داعش

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا شەش کۆمپانیاى لە تورکیا و سوریا ئاشکراکرد، کە "تێوەگلاون بە هاوکاریکردنى داعش". , وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، سزا بەسەر 5 قەوارە و چوار کەسایەتى سەپێندراوە، کە تێوەگلاون بە "هاوکاریکردنى دارایی و لۆجستى داعش". , ستیڤن منوتشین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ڕێوشوێنانە دەرئەنجامى سیاسەتى کابینەکەى ترەمپە بۆ "لەناوبردنى شانەکانى داعش و پاشماوەکانی بە تەواوەتى". , لەو لیستەى وەزارەتەکەى ئەمریکا، سزا بەسەر سێ قەوارە و دوو کەسایەتى تورکیدا سەپێندراوە، لەگەڵ دوو قەوارە و کەسایەتییەک لە ئەفغانستان و دوو کەسایەتى لە کوەیت و یەک قەوارەى دیکە کە لە سوریا جێگیرە. , ,