گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا دەیەوێت قۆناغى دووەمى پڕچەککردنى سوپاى عێراق بە تانکى تى-90 جێبەجێبکات

2019.11.18 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا دەیەوێت قۆناغى دووەمى پڕچەککردنى سوپاى عێراق بە  تانکى تى-90  جێبەجێبکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکانیان بەردەوامن لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەمەبەستی دەستکردن بە قۆناغی دووەمی پڕچەککردنی عێراق بە تانکی جۆری تی-90. , بەگوێرەی هەواڵیکى ئاژانسی "تاسی" ڕوسی، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2019، سەرچاوەیەک لە دەستەی فیدراڵی ڕوسی ڕایگەیاندووە: "دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ڕوسیا وعێراق بەردەوامن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مەرجەکانی قۆناغی دووەمی پرچەککردنی عێراق بە تانکی ڕوسی لە جۆری تی-90". , ئەوەش لەکاتێکدایە لە شوباتی ساڵى 2018، عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند، عێراق بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ ڕوسیادا واژووى کردووە، لە قۆناغی یەکەمدا 36 تانکی جۆری تى-90ى ڕادەستکراوە. , لەئێستاشدا پاش بۆردوومانەکانى چەند بنکەیەکى سەربازى لە عێراق، وڵاتەکە لەگەڵ ڕوسیادا گفتوگۆیەکى سەرەتایی کردووە بۆ ئەوەى سیستمى بەرگرى ئێس-400ى لێ بکڕێت. , ,