کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
ئاژانسێکی هەواڵی ئێران ئاشکرایکردووە، دوای 10 ڕۆژ لە راگرتنی دەستكراوەتەوە بە پەڕینەوەی تەنكەرە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیران، ئەوەش لە ڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە .
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ڕایگەیاندووە، بە هۆی پشووەکانی نەورۆز و ئاسانکاری بۆ پەڕینەوەی گەشتیاران بۆ پارێزگای كرمانشان، ماوەی 10 ڕۆژە پەڕینەوەی تانکەری نەوت لە هەرێمەوە بۆ ئێران لە ڕێی مەرزی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە و ئەمڕۆ سەرلەنوێ دەستی پێکردۆتەوە.
لەو بارەیەوە موراد عەلی تاتار پارێزگاری قەسری شیرین ڕایگەیاندووە: "لە ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2019وە، ڕۆژانە 500 تانكەری نەوتی هەرێمی كوردستان لە دەروازەی پەروێزخانەوە دێنە وڵاتی ئێران و بارەكەیان لە پارێزگاكانی باشور و ڕۆژئاوای ئێران دادەنێن و دەگەڕێنەوە" .
ساڵانە لە نەورۆزدا بەهۆی هاتوچۆی گەشتیارانەوە و وەرزی گەشتوگوزارەوە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی دەروازە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.