گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان؛ دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە و لیرە دابەزى

2019.11.18 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوەکان؛ دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە و لیرە دابەزى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هات، نرخى دۆلار و تمەن بەرزبوونەتەوە و لیرە دابەزیوە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2019، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە”. . هاوکات نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە نۆ هەزار و 750 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە. . هەروەها نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 154 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.