گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کەس لە سلێمانى دەستگیرکران لە فەیسبوک خۆیان کردووە بە شێخ و ژنانیان هەڵخەڵەتاندووە

2019.11.18 - 09:38
دوو کەس لە سلێمانى دەستگیرکران  لە فەیسبوک خۆیان کردووە بە شێخ و ژنانیان هەڵخەڵەتاندووە
ناس کورد-   پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو کەسى ڕاگەیاند، بەتۆمەتى ئەوەى لەڕێگەى فەیسبوکەوە خۆیان کردووەتە شێخ و فێڵیان لە ژنان کردووە. . پۆلیسى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە 18ى تشرینى دووەمى 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە توانرا هەریەك لە تۆمەتباران (و، ت، ش) لەدایكبووی 1993 و (د، ش، ن) لەدایكبووی 1992 لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن". . ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو دوو کەسە هەستاون بەدروستكردنی چەند لاپەڕەیەكی فەیسبوك و بەناوی شێخەوە و لە ڕێگای نوشتەوە فێڵیان لە ژنان كردووە، لەبەرامبەر دروستكردنی هەر نوشتەیەكدا بڕێك پارەیان وەرگرتووە". . بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى پۆلیس، لەئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی دووى خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە .