کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- كۆسپى سپى پاڵپشتى بۆ خه‌ڵكى ناڕازى ئێران ڕاگەیاند و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئەو وڵاتەى تۆمەتبارکرد بەوەى خه‌ڵكیان بیرچووه‌ته‌وه و شه‌رع و یاسا بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن به‌كارده‌هێنن. . كۆشكى سپى لهڕاگهیهنراوێكدا ئیدانه‌ى به‌كارهێنانى هێزى کردووە بۆ كوشتن و كۆتوبهندكردنى هۆیه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن له‌دژى خۆپشاندانهكانى ئێران. . ئاماژه‌ى بۆ ئهوهشكردووە "تاران به‌رده‌وامه له پێشخستنى چه‌كى ئه‌تۆمى و پلانه موشهكیهكانى و پاڵپشتى كردنى تیرۆر، ئه‌مه‌ش بهمانایهى ئه‌وه‌یه چینى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ته‌واوه‌تى خه‌ڵكیان بیرچووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵى به‌كارهێنانى شه‌رع و یاسان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره و داهات بۆ خۆیان". . پێشتریش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا لهتویتیكدا پتشیوانی وڵاته‌كه‌ى بۆ خه‌ڵكى ناڕازى ئێران دووپاتدكردبووەوە. . ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى لە ئێران به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه بۆ سێ به‌رامبه‌ر سه‌ریهه‌ڵداوه و له‌نزیكه‌ى 50 ناوچه‌ى ئێران خه‌ڵكى خۆپیشاندانى ئه‌نجامدا. . بەهۆى ڕوبەڕووبوونەوەى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، چەند خۆپیشاندەرێک کوژران و برینداربوون.