گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داندەنێت بە کوشتنى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

وەزیرى بەرگرى عێراق باسى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سلێمانى دەکات

2019.11.18 - 08:47
وەزیرى بەرگرى عێراق باسى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سلێمانى دەکات
ناس کورد-   وەزیرى بەرگرى عێراق دانینا بە بەرپرسیارێتى کوشتنى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ڕەتیشیدەکاتەوە پەیوەندى لەگەڵ قاسم سلێمانى هەبێت. . نەجاح شەمەرى بە کەناڵى فرانس 24ى ڕاگەیاندووە "وەزارەتى بەرگرى و سوپاى عێراق لەگەڵ خۆپیشاندانى ئاشتیانەدان، هیچ فەرمانێک نەدراوە بە هێزە ئەمنییەکان بۆ تەقەکردن، ئەوەى تەقە دەکات لایەنى سێیەمە، کە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئاماج بۆ ئەوەى ڕامانبکێشن بۆ شەڕى ناوخۆ". . جەختیشیکردەوە، 200 ئەندامى هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراون بە تۆمەتى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران. . وەزیرى بەرگرى عێراق وتیشى "هێزە ئەمنییەکان هێزى شەڕکەرن و شارەزاییان نییە لە بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران، بەو هۆیەشەوە بە بۆمبى دوکەڵى خۆپیشاندەرانیان بەئامانج گرتووە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران شەهیدبوون". . هەروەها ناوەندە ئاینییەکانى تۆمەتبارکرد بەوەى "بێڕێزى" بەهەموو شتێک دەکەن لە عێراق. . لەبارەى سروشتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سلێمانى، وەزیرى بەرگرى عێراق وتى "هەرگیز ئەو، یان هەر کەسێکى سەر بە ئێرانم نەبینیوە، لەوکاتەوە کە پۆستى وەزیرى بەرگریم وەرگرتووە". . شەمەرى پێیوایە، کێشەى عێراق، ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، خۆپیشاندانەکانیش بە دۆخێکى ئیجابی ناودەبات کە دەبێتە هۆى هەستانەوەى حکومەت. . لەبارەى دۆخى سنورەکانى عێراق لەگەڵ سوریا، وەزیرى بەرگرى عێراق باسى لەوەکرد، "کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و چوونى هێزەکانى تورکیا بۆ سوریا، بووەتە هۆى هەڵهاتنى نزیکەى 800 تیرۆریست، کە بەشێکیان لەلایەن تورکیا و سوریاوە دەستگیرکراون، بەشێکى دیکەشیان لەلایەن عێراقەوە کوژراون، هەندێکى دیکەشیان دەستگیرکراون کاتێک ویستویانە بەرەو عێراق هەڵبێن".