گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەنگاو؛ لەخۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەیان خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار بوون

2019.11.17 - 12:16
هەنگاو؛ لەخۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەیان خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار بوون
ناس کورد- رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى بەشێک لە شارەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە کوژران و برینداربوون. . رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، لەیەکەم رۆژى خۆپیشاندانەکانى شارەکانى کوردستان دژ بە گرانبوونی نرخی بەنزین، لانیکەم 90  خۆپیشاندەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، دوێنێ (شەممە) لانیکەم 90 هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. . راگەیەندراوەکە لە هەواڵنێرەکەیەوە لە شارى جوانڕۆ روونیکردۆتەوە لەو شارە لانیکەم 6 خۆپێشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و 43 کەسی دیکەش بریندار بوون. . هەواڵنێرەکە ناسنامەى دوو کەس لە کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى جوانڕۆ ئاشکرا دەکات کە ئەوانیش (کاوە محەمەدی و حەمزە ناوێکە" و هەروەها بەوتەى هەواڵنێرەکە یەکێکی دیکە لە کوژراوان فەرمانبەری شارەوانییە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە شاری مەریوان 4 خۆپیشاندەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراون 11 هاووڵاتی دیکە کە سێ کەسیان منداڵن، برینداربوون. ناسنامەی سێ کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی “عوسمان نادری” و “مێهران تاک” و “بێهرووز” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە. . راگەیەندراوەکە لەبارەى شارى سنەش، ئاماژە بەوە دەکات "هەروەها لە شاری سنە لاوێکی تەمەن 16 ساڵ کوژراوە و 25 کەسی دیکە بریندارن". . ناڕەزایەتى و گردبوونەوەى هاووڵاتیانى ئێران دژ بە بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین پێدەنێتە دووەمین رۆژ و لە رۆژهەڵاتى کوردستانیش هاووڵاتیانى 14 شار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە. .