کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دادگاى ویلایه‌تى ته‌كساس بڕیارى له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تبارێكى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنێك و دواتریش كوشتنى ڕاگرت، کە له‌لایه‌ن ڕاى گشتی و ئه‌ستێره دیاره‌كانى ئه‌مریكاوه پشتیوانى كراوه بۆ ئەوەى سزاکەى بەسەردا جێبەجێنەکرێت. . به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر و پاشان كوشتنى ژنێك بۆ ماوه‌ى 21 ساڵ و له 1996 ه‌وه، کەسێک بەناوى ڕۆدنیى ڕێد زیندانى كراوه و بڕیار بوو 20 ى ئه‌م مانگه بڕیارى دادگا كهسهپاندنى سزاى له‌سێداره دانه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت به‌ڵام سزاكه ڕاگیراوه. . دواى ده‌رچونى سزاكه‌ش بۆ له‌سێداره‌دانى له‌ڕێگه‌ى ئێنته‌رنێته‌وه نزیكه‌ى سێ ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریكى داوكارییهكیان بۆ لێخۆشبوونى ڕۆدنیى واژۆ كرد كه له‌نێویاندا چەند ئەستێرەیەکى ئەمریکى وەکو كیم كارداشیان ئەکتەر و نمایشکارى جلوبەرگ، ریهانا گۆرانیبێژ، جیجى حەدید نمایشکارى جلوبەرگى تێدا بوو. . كاتێك ژنێك به‌ناوى ستیتى ستایتس له‌ته‌مه‌نى 19 ساڵیدا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ى له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه پاش پشكنینى دادوه‌رى ده‌ركه‌وتووه پێش كوشتنه‌كه‌ى كه‌سێك سێكسى له‌گه‌ڵدا كردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و تۆهوهى له‌منداڵدانى ستیسى به‌جێماوه. . تۆمه‌ته‌كه ئاڕاسته‌ى ڕۆدنى ڕه‌ش پێست كراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش دانیبه‌وه‌داناوه كه ڕۆژێك پێش ڕوداوه‌كه به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆى ئەوکارەى له‌گه‌ڵدا كردووه و تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و ژنه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ى پزیشكان كه له‌سپى پێسته‌كان پێكهاتووه ئه‌وه‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك تۆهوهكه بمێنیته‌وه به‌ڵكو له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌ناو ده‌چێت. . به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵه‌كان كه له‌پڕۆسه‌ى دادگاى كردنه‌كه‌ى ڕۆدنیى دا ئاماده‌بوون و زانیاریان به‌میدیاكان داوه پاش چه‌ند سالێك دواى زیندانیكردنى ئێستا به‌ڵگه‌ى بێ تاوانى ڕۆدنیى به‌ده‌ستخراون و پزیشكان پێیانوایه تۆوى پیاو له‌نێو منداڵاندانى ژناندا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنیته‌وه و له‌پشكنیندا ده‌رده‌چێت. . لەئێستادا گومانى كوشتنه‌كه خراوەتە سه‌ر كه‌سێكى تر كه ده‌ستگیراندار بووه له‌گه‌ڵ ستیسى دا و پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆى تۆمه‌تێكه‌وه زیندانى كراوه، ئەو کەسە له‌لاى زیندانیهكى هاوڕێى دانیبه‌وه‌داناوه كه ئه‌و ستیسى كوشتووه، بۆیە دواى 21 خەریەکە ئاڕاستەى دۆسیەکە دەگۆڕێت و بێتاوانى ڕۆدنیى ڕێد دەسەلمێنرێت.