گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکان؛ پلەى گەرماى ژێر سفر لە هەرێم تۆمارکرا

2019.11.17 - 10:38
کەشوهەواى شارەکان؛ پلەى گەرماى ژێر سفر لە هەرێم تۆمارکرا
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لەشارەکانى هەرێم ساماڵ بێت و پلەکانى گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە بکەن. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ نزمترین پلەى گەرما لە حاجى ئۆمەران تۆمارکراوە کە سێ پلەى ژێر سفرى سەدى بووە، لەدواى ئەویش پێنجوێن دێت کە پلەى گەرما یەک پلە بووە. . ماوەى دوو ڕۆژ شەپۆلێکى سەرماى بەهێز هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، بەهۆى کاریگەرى بەرزە پاڵەپەستۆى سیبیریاوە و پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو نزمبوونەتەوە.