کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەک وەڵامێک بۆ داواکارى خۆپیشاندەران کە داواى مانگرتنى گشتیان کردبوو، لەچەند ناوچەیەکى بەغداى پایتەخت و چەند شارێکى دیکە، مانگرتنى گشتى ڕاگەیەنرا و فەرمانبەران نەچوونەتە سەر کارەکانیان. . ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ى تشرینى دووەمى 2019، په‌یامنێرى ناس كورد له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، له‌وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا بۆ مانگرتنى گشتى له‌ناوچه‌ى زه‌عفه‌رانیه و شه‌در و شه‌عب و حوسێنیه و بیاع و حه‌ى عامل و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى تر‌ى خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا پایته‌خت هاتوچۆ وه‌ستاوه. . لەسەر مانگرتنى شارەکانى تر پەیامنێرى ناس کورد باسى لەوەکرد، له‌شارى واست زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگا حكومییه‌كان بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت داواكارى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێبكات. له‌شارى به‌سره‌ش، چه‌ند شه‌قامێك سه‌ره‌كى شاره‌كه داخراوه و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگرتووه. . دوابه‌دواى په‌یامه‌كه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق بۆ عه‌بدولمه‌هدى كه ڕایگه‌یاندبوو، پشتگوێخستنى داواكارى خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه و هۆشداریشدا بوو به سه‌رۆكى حكومه‌ت، ڕژانى یه‌ك دڵۆپ خوێنى خۆپیشانده‌ران ده‌بێته هۆى زۆرتر بوونى توڕه‌یى دژى حكومه‌ت، خۆپیشاندانه‌كان چوونه قۆناغێكى نوێتره‌وه، چه‌ند شارێكی خوارووى عێراق به‌ده‌م داواكارى بایكۆتى گشتى خۆپیشانده‌رانى عێراقه‌وه چوون. . دوێنێش موقتەدا سەدر سەرکى ڕەوتى سەدر داواى ڕاگەیاندنى مانگرتنى گشتى کردبوو، تا داواى خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت.