گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی سێوان بەرێوەدەچێت

باوکی سێوان بۆ ناس کورد: جگە لە سێدارە بەهیچ سزایەکى دیکە ڕازی نابین

2019.11.17 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی سێوان بۆ ناس کورد: جگە لە سێدارە بەهیچ سزایەکى دیکە ڕازی نابین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا   ئەمڕۆ یەکشەممە بەبەشداری کەسوکاری سێوان قادر و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسی کوژرانی سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت. . پەیامنێرى ناس کورد لەهۆڵى دادگاوە ڕایگەیاند،  لە دانیشتەکەی ئەمرۆدا وتە لە تۆمەتباری رووداوەکە کە ھاوسەری سێوان قادرە وەردەگیرێت، ھاوکات لەلایەن بنەماڵەی سێوان قادریشەوە چەند بەڵگەنامە و دیکۆمێنتێک پێشکەشی دادگا دەکرێت، کە لەماوەی رابردوودا خێزانەکەی سێوان ناڕازی بوون لە وەرنەگرتنی ئەو بەڵگانە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە. . قادر نوری، باوکی سێوان قادر بە ناس کوردی راگەیاند "داواکارییەکمان بۆ دادگا نوسیوە دەبێت ھاوسەری سێوان لە سێدارە بدرێ و بەھیچ شتێکی دیکە رازی نین". 16ى مانگی 12ی ساڵی رابردو سێوان قادر و سێ منداڵی له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌وە سوتان و هەمان رۆژ سێ منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا، دوای هەشت رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە سێوان قادر گیانی لەدەستدا. . مانگی نیسانی ئەمساڵ دادگای سلێمانی بڕیاریدا تۆمەتباری سەرەکی دۆسیەکە (د.م،م) کە مێردی سێوان بوە بەپێی ماددەی 406 ڕەوانەى دادگای تایبەتمەند کرد بۆ دادگاییکردنى. . هەروەها دادگا بڕیاریدابوو تۆمەتباری دوەمی دۆسیەکە ئازاد بکات، کە ژنێکە و ناوی (س،م،ا) کە تۆمەتبار کراوە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم هەبووە.