ناس کورد-
عه‌لى خامنه‌یى ڕایگه‌یاند، پشتیوانى بڕیارى سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ بەرزکردنەوەى نرخى به‌نزین ده‌كات و هیواشى خواست گرانكردنى ئه‌و نرخه نه‌بێته هۆى گرانكردنى نرخ له‌بازاڕه‌كانى ئێران‌دا.
.
عه‌لى خامنه‌یى ڕابه‌رى باڵاى ئێران ئه‌مڕ یه‌كشه‌ممه 17ى تشرینی دووه‌مى 2019 له‌سه‌ر بارودۆخى خۆپیشاندانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كه‌به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه ڕایگه‌یاند "من ووتم ئه‌گه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر بڕیارێكى تر بده‌ن ئه‌وا پشتگیریان ده‌كه‌م".
.
داواشى له‌به‌رپرسانى ئه‌منى ئێران كرد ئاسایشى وڵات بپارێزن و به‌هۆشیارییه‌وه هه‌نگاو بنێن، هه‌ره‌وه‌ها به‌خه‌ڵكى ئێرانیش دەڵێت "دور بكه‌ونه‌وه له كارى تێكده‌رانه"، خۆپیشاندانهكانیشى بۆ ده‌ستى ده‌ره‌كى گه‌ڕانده‌وه.
.
به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئێران، له‌میانى وانەکەیدا كه له‌سه‌ر فیقهى ئیسلامى پێشكه‌شیكردووه، خامنه‌یى باسى لەوەکردووە "من سه‌ر له‌وه ده‌رناكه‌م به‌ڵام ڕاى شاره‌زایان له‌سه‌ر گرانكردنى نرخه‌كه جیاوازه، من وتومه پشتیوانى بڕیارى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كه‌م".
.
به‌وته‌ى ڕابه‌رى باڵاى ئێران، سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تر به‌پشتبه‌ستن به‌بۆچوونى شاره‌زایان بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه و ده‌بێت بهشێوهیهكهى ئاسایى جێبه‌جێبكرێت، "هه‌ندێ خه‌ڵكیش له‌و بڕیاره نیگه‌رانن و نائارام بوون لێى ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێده‌چێت زیان لێبكه‌ن".
.
خامنه‌یى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كه چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه بۆ "كارى تێكدهران" گه‌ڕانده‌وه و وتى "ئاگر تێبه‌ردان و ڕوخاندن كارى مرۆڤ نییه".
.
له‌سه‌ر ئه‌و دروشمانهشى كه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا له‌دژى ئێران له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌وترێنه‌وه، خامنه‌یى وتى "هه‌میشه دوژمنانى ئێران و ئینقیلاب پشتیوانى له‌كارى تێكده‌رانه و گێرهشێوینانه ده‌كه‌ن و به‌و كارانه‌وه سه‌رقاڵن".
.
ڕابه‌رى باڵاى ئێران هۆشداریدا و ده‌ڵێت "ئه‌و جۆره بارودۆخه نائارامه ده‌توانێت گه‌وره‌ترین به‌ڵا له‌هه‌ر وڵاتێكدا بخوڵقێنیت و هیچ مرۆڤێكى عاقڵ و خۆشته‌ویستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ست ناداته كارێكى له‌و شێوه‌یه".
.
خامنه‌یى ڕێنمایى به‌رپرسانى ئێرانى كرد و داوایلێكردن هه‌رچى ده‌توانن بیکەن و به‌وردییه‌وه چاودێرى بارودۆخه‌كه بكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن ئه‌و كێشانه كه‌مبكه‌نه‌وه، هیواشى خواست گرانكردنى نرخى به‌نزین نه‌بێته هۆى گرانبوونى نرخى كاڵاكانى تر له‌بازاڕه‌كانى ئێران‌دا.