کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەرجەعی باڵای شیعەکانى عێراق هۆشداری دەداتە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ڕشتنى خوێنى خۆپیشاندەران و جەختدەکاتەوە "بۆ لەمەودوا بەرانبەر ڕشتنی هەر دڵۆپە خوێنێک بێدەنگ نابین و ڕێکاری توند دەگرینە بەر دژ بە حکومەت". . ئەمڕۆ (شەممە، 16ى تشرینی دووەمی 2019)، سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان لە نەجەف هۆشداری داوەتە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران عێراق، لەوەی بۆ لە مەودوا بێدەنگ نابن لە ڕشتنی هەر دڵۆپە خوێنێک و ڕێکاری توند دەگرنە بەر دژ بە حکومەت". . بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هۆشدارییەکەى مەرجەعییەتی نەجەف پاش ڕووداوی تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەحریر دێت کە دوێنی (هەینی) ڕوویدا و بووە هۆی کوشتن وبریندارکردنی چەند خۆپیشاندەرێک. . سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکەی مەرجەعییەتی نەجەف وایکرد هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە)، بەپەلە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە ناوچەکانی دەوروبەری گۆڕەپانی خەڵانی و پردی "سنەک" پاشەکشە بکەن. .