کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق ڕایگەیاند، لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا ده‌ستگیركراون و ته‌نها حه‌وت كه‌سیان ئازاد كراون، هەروەها سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ى 140 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون. . لهڕاگهیهنراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، 16ى نۆڤمبهرى 2019 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ 66 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا ده‌ستگیركراون و ته‌نها حه‌وت كه‌سیان ئازاد كراون، 20 خۆپیشانده‌ریش له‌به‌سڕه ده‌ستگیركراون و به‌هۆى فشاره‌كانى كۆمسیۆنه‌وه حه‌وت خۆپیشانده‌ریان ئازاد كراوه و له‌شارى زیقاریش 37 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون و 21 كه‌سیان ئازاد كراون. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، برینداكردنى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه و به‌هۆى پێكدادانه‌كانى دوێنیشهوه سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ى 140 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون به‌شێكى زۆریان له‌نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. . كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ داوا ده‌كات خۆپیشاندانەکان له‌توندوتیژى بپارێزرێن و ڕێگرى نەکەن كه‌سانى تر به‌نانه‌وه‌ى ئاژاوه ڕیزه‌كانیان تێكبدات. . دوێنێ هەینى بەغدا و چەندین شارى دیکەى عێراق، خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆى بینى لەژێر ناوى “هەینى خۆڕ‌اگرى” و هێزە ئەمنییەکانش بەردەوام بوون لە ڕوبەڕووبوونەوەیان.