گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکردەوە و 20 پارێزگاى گرتووەتەوە

2019.11.16 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکردەوە و 20 پارێزگاى گرتووەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – خۆپیشاندان لە ئێران دەستیپێکردەوە و بەشێک لە هاوڵاتییانى 20 پارێزگا ڕژاونەتە سەر شەقام لەدژى گرانی نرخی بەنزین. . لەیانی ئەمڕۆ شەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2019، لە 20 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان دژی گرانی نرخی بەنزین دەستیپێکرد و خۆپیشاندانەکان گەیشتونەتە تارانی پایتەخت. . خۆپیشاندانەکان بەشێکی زۆر لە شەقامەکانی تاران و شیرازیان داخستوە و شەقامەکان بە تەواوەتی جوڵە تیایاندا وەستاوە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=53&v=ZPagohsfUbU&feature=emb_logo تا ئێستاش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دوو کەس کوژراون و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە. . ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ وەزارەتی نەوتی ئێران نرخی بەنزینی لە یەک هەزار تمەنەوە بۆ سێ هەزار تمەن بەرزکردەوە. . خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدان کە پلەی گەرما لەزۆرینەی شارەکانی ئێران بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و لەچەند شارێک بەفر باریوە و سەرباری ئەو دۆخەش هاوڵاتییان بەردەوامن لە خۆپیشاندان.