گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن جەنەراڵێک ترەمپى ڕازیکرد بڕیارەکەى بۆ کشانەوە لە ڕۆژئاواى کوردستان بگۆڕێت؟

2019.11.16 - 11:09
چۆن جەنەراڵێک ترەمپى ڕازیکرد بڕیارەکەى بۆ کشانەوە لە ڕۆژئاواى کوردستان بگۆڕێت؟
ناس کورد –   سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو هەفتە لەبڕیاری کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە ڕۆژئاواى کوردستان، دوبارە زیاتر لەسەدا 80%ی سوپا کشاوەکەی وڵاتەکەی گەڕاندەوە بەشێک لەو ناوچانە، دواى ئەوەى جەنەراڵێک مەترسییەکانى کشانەوەکەى لەو بارەیەوە بە ترەمپ گەیاند. . ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی چەند نهێنییەکی دەربارەی چۆنیەتی ئەو بڕیار گۆڕینەی دۆناڵد ترەمپی ئاشکراکردووە لەبارەی کشانەوە و دوبارە ناردنەوەی سوپای ئەمریکا بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. . بەپێی ڕۆژنامەکە، لەدوای چەند ڕۆژێک لە بڕیاری کشانەوەی هەزار سەربازەکەی سوپای ئەمریکا لە سوریا لەمانگی ڕابردودا بەبڕیاری دۆناڵد تڕەمپ، یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی سوپای ئەمریکا توانیوتەی لەچەند کاتژمێرێکدا ڕای سەرۆکی ئەمریکا بگۆڕێت. . ڕۆژنامەکە باسی لەوەکرد، ئەو جەنەڕاڵە سەربازییەی پنتاگۆن، مارک میلیە سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکایە کە ڕۆڵ و پێگەیەکی زۆر بەهێزی هەیە لەلایەن دۆناڵد تڕەمپ و سەرۆک زۆر گوێ بۆ ڕا و بۆچونەکانی دەگرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، جەنەڕاڵ مارک میلی ئەو کەسە بوو کە بووەتە هۆی گۆڕینی بۆچوونى دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوە لەسوریا، هەروەها ڕێگەچارەیەکى جێگرەوەی دۆزییەوە بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا. . بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو جەنەڕاڵە ئەمریکیە بە دۆناڵد تڕەمپی وتوە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا سەرجەمیان بکشێنەوە، هەسەدە بەهۆی شەڕی ناوچەکانی دیکەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بیر و کێڵگە نەوتییەکان بکات بۆیە دوبارە ئەو کێڵگانە دەکەونە دەست داعش و لەو ڕێگەیەوە زیندو و بەهێزدەبێتەوە، یاخود ئەو کێڵگانە ئەگەر نەشکەونە دەست داعش، دەکەونە دەست وڵاتێک کە دژی ئەمریکایە کە ئەوانیش ئێران و ڕوسیان، بۆیە زۆر بەجددی و توندی پێشنیازی ئەوەی کردوە کە دەبێت سوپای ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە بەهاوبەشی پارێزگاری لە بیرە نەوتەکانی سوریا بکەن و دوبارە بگەڕێنەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا". . لەدوای هەوڵەکانی ئەو جەنەڕاڵە، 800 سەربازی ئەمریکی بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان لەباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەڕێنرانەوە کە پیشتر بەبڕیاری ترەمپ کشابونەوە بۆ بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە هەولێر و ئەنبار. . ترەمپ، ڕۆژی چوارشەممە، 13ی تشرینی دووەم، لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی لەگەڵ ئەردۆغان بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە لەسوریا دەمێننەوە تەنها بۆ پاراستنی نەوت و ئەو هێزانەی ماونەتەوە، ئەوانە لەچوارچێوەی ئەو هیزانەدا نابن کە پاشەکشە دەکەن. . بەپێی ڕۆژنامەکە "ماوەی سێ ساڵە ئەو جەنەڕاڵە لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ کار دەکات و لەپشتی زۆرینەی بڕیارە سەربازییەکانی و هەر کاتێک بیەوێت بڕیارێک بە ترەمپ بدات باسی مەترسی بەهێزبونی ڕوسیا و کۆریای باکور و ئێران بۆ ترەمپ دەکات، هەر ئەو جەنەڕاڵە سەربازییە بووەتە هۆی کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان ئەمریکا و کۆریای باکور، چونکە باسی ئەوەی بۆ ترەمپ کردوە کە لەو شەڕەدا سوپاکەیان زیانی بەردەکەوێت و هاوڵاتی و سەربازی ئەمریکی دەکوژرێت بۆیە پێویستە خۆیان لەو شەڕە بەدور بگرن".