کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشانده‌رانى عێراق لەپەیامێکدا بۆ گەلى ئێران ڕایدەگەیەنن، ئەوان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمهى ئێران‌دا هه‌یه كه پاڵپشتى لە "گه‌نده‌ڵكار و دز و تاوانباره عێراقیه‌كان" ده‌كات، داواش له‌خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌ن به‌شدارى ماتهمگێرانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر بكه‌ن كه بۆ ڕێزلێنان له‌قوربانیان سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. . لە پەیامەکەیاندا بۆ گه‌لى ئێران کە به‌هه‌ر سێ زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و فارسى و ئینگلیزى بڵاویانکردوەتەوە، خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌ڵێن "ده‌بینن له‌م ڕۆژانه‌دا عێراقیه‌كان ڕاپه‌ڕیون و ده‌نگى دروشمى گه‌نجانى ناڕازى دژى حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌بیستن هاوكات گوێتان له‌به‌شێك ئه‌و دروشمانه‌یه كه دژى ئێران ده‌وترێن". . ده‌شڵێن "گرنگه ئه‌وه‌یە بزانن ئه‌وان خۆشەویستیان بۆ گه‌لى ئێران هه‌یه به‌ڵام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمهى ئێران‌دا هه‌یه كه پاڵپشتى گه‌نده‌ڵكاران و تاوانباران و بكوژان ده‌كات له‌عێراقدا و ده‌یانشارێته‌وه". . خۆپیشانده‌رانى عێراق جەختدەکەنەوە، هه‌وڵده‌ده‌ن كۆتایى بهحوكمى "ده‌سه‌ڵاتداره دزه‌كانیان" بهێنن و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ گه‌لى ئێران‌دا هه‌بێت كه ئه‌وانیش شایسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و ڕژێمێكى دادپه‌روه‌ر و شارستانین. . هاوكات بەهۆى کوژران و برینداربوونى چەند خۆپیشاندەرێک بەهۆى تەقینەوەکەى شەوى ڕابردووى بەغداوە، خۆپیشاندەران ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، "بەتهواوە ئه‌وه ڕونبووەتەوە دواى وتاره‌كه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران به‌چه‌ك و بۆمبى جیاواز دهستىپێىكردووە، ئه‌وه له‌كاتێكدا مه‌رجه‌عیه‌تیش داواى دهستدرێژینهكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانى كردووە". . باسیان له‌وه‌شكردووه، دواى ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه به‌شه‌رع و یاسا كوشتنى خۆپیشانده‌ر حه‌رامه، وه‌ڵامى ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ركوتكردن و كوشتن بووە، له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ر كرا و چوار كه‌س كوژران و ده‌یانى تریش بریندار بوون. . له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى خۆپیشانده‌رانى عێراقدا ئه‌وه‌ش هاتووه "بێده‌ربه‌ستى هێزه ئه‌منیه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر و ئه‌و ڕێگایانهشى كه ده‌چنه‌وه سه‌رى ئاماژه‌یه‌كى دیاره كه حكومه‌ت نایه‌وێت خۆپیشانده‌ران بپارێزیت كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركى سه‌ره‌كى هێزه ئهمنیهكانیهتى، ته‌قینه‌وه‌كانى دوێنێ شه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌كى تره له‌سه‌ر ئه‌و كاره." . به‌لاى خۆپیشانده‌رانى عێراقه‌وه، ئاهه‌نگ گێڕان و گردبوونه‌وه‌ى ملیۆنى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هەڵبژاردهى عێراقه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌وانه‌شى كه له‌گه‌ڵیدان توڕه كردووه و ئه‌و خۆشى و خرۆشه‌یان بۆ ترساندن و خوێنڕشتن له‌گۆڕه‌پانه‌كه گۆڕى. . له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا خۆپیشانده‌رانى به‌غدا داوا ده‌كه‌ن بۆ ڕێز گرتن لهقوربانیانیى ڕۆژى هه‌ینى خه‌ڵكى به‌شداریان له‌گه‌ڵدا بكات و دەڵێن كاتژمێرى حه‌وتى ئه‌م ئێواره‌یه‌ش له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر چه‌ند خوله‌كێك بۆ گیانى قوربانیان ماته‌م ده‌گێڕن. . خۆپیشانده‌رانى به‌غدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیانداوه كۆڵنەدهن تا نیشتیمان بڕیارى خۆى نه‌دات.