کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو نزمبێتەوە و خێرایی باش زیاد بکات. . بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، لەئەنجامى کاریگەرى پاڵەپەستۆى سیبیریا بۆ سەر هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرما بەڕێژەى (3-5) پلە نزم دەبنەوە و لەناوچە شاخاوییەکان دەگاتە ژێر سفر. . ئاماژەى بەوەشکردووە، خێرایی با لەهەندێک شوێن زیاد دەکات بۆ سەرووى 35 کم لەکاتژمێرێکدا بەتایبەتى لە سلێمانى و گەرمیان.