گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە عێراق و ئەفغانستان چەند کەسێکی بێتاوانیان کوشتووە

ترەمپ لێخۆشبوونی بۆ سێ ئەفسەر دەرکرد کە تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە

2019.11.16 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ لێخۆشبوونی بۆ سێ ئەفسەر دەرکرد کە تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   سەرۆکی ئەمریکا سێ ئەفسەری باڵای وڵاتەکەی لە سزادان بەخشی کە تاوانی جەنگییان لە عێراق و ئەفغانستان ئەنجامدابوو. . ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەبڕیارێکی فەرمی لێخۆشبوونی بۆ سێ ئەفسەری سوپای ئەمریکا دەرکردووە کە تێوەگلاون لە تاوانی جەنگ و پلە سەربازییەکانی پێشتری بۆ گەڕاندوونەتەوە. . دەربارەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەتەواوەتی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ سێ ئەفسەری سوپای ئەمریکا دەرکردووە کە پێکهاتوون لە مولازمی یەکەم، کلینت لورانس و ڕائید ماتیۆ جۆلستین و فەرماندە ئیدوارد گالاگر، هەروەها هەمان ئەو پلەیەی پێ بەخشیونەتەوە کە پێشتر هەیانبووە. . کۆشکی سپی باسی لەوەشکردووە "لەماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا زۆرینەی سەرکردەکانی ئەمریکا بریاری هاوشێوەى ئەم بڕیارەی سەرۆک ترەمپیان دەرکردووە، لەکاتێکدا کە فەرماندە ئەمریکییەکان هەڵەیەکیان کردووە، هەلی دووەمیان پێدراوە، بۆ ئەوەی هەلی ئەوەیان هەبێت کە دوبارە خزمەتی وڵاتەکەمان بکەن". . هەروەها وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، پنتاگۆن بەتەواوەتی بڕوای هەیە بە سیستەمی دادپەروەری سەربازی و تڕەمپیش بەشێکە لە سیستەمی دادوەری سەربازی، چونکە خۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە. . بەپێی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کرابوو، ملازمی یەکەم کلینت لورانس بەوە تۆمەتبارکرابوو کە لەساڵی 2013 دا ژن و پیاوێکی بێتاوانی لەهەرێمی قەندەهاری ئەفغانستان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و بەبێ هۆکار کوشتووە، هەروەها ماتیۆ جۆلستین تاوانی کوشتنی هاوڵاتییەکی مەدەنی ئەفغانی درابووە پاڵ لەساڵی 2010، هەرچی ئیدواردیشە کە فەرماندەی هێزێکی دەریای تایبەت بووە لە عێراق ژمارەیەک تاوانی جەنگی بەسەردا ساغ بووەتەوە لەساڵی 2017 لە عێراق و دادگاش تاوانەکانی بەسەردا ساغ کردبووەوە، ئەو سێ ئەفسەرە خۆشیان دانیان بە تاوانەکانیاندا نابوو.