ناس کورد-
به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق داواى لە پەرلەمانى عێراق بەپەلە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنێکى نوێى پێشوەختە، ئەنجام بدرێت.
.
سه‌ڵاح عهرباوى به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق له تویتێكیدا كه له‌هه‌ژمارى خۆى لەتویتەر به‌چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى عەلى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعەکان بڵاوى کردەوە رایگەیاند :"ئێستا و مهیخهنه سبه‌ى، پێویسته په‌رله‌مان بڕوات و خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ئه‌نجامبدرێت".
.
به‌رپرسه‌كه‌ى ڕه‌وتى حیكمه ئاماژەى بەوە کرد "پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربهڕێکهر بمێنێته‌وه و ئه‌و هێزانهشى چه‌ند ساڵێكه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رده‌وه جێگه‌كه چۆڵ بكه‌ن بۆ هێزى نوێ".
.
وته‌كانى به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕه‌وتى حیكمه چه‌ند خوله‌كێك له‌دواى په‌یامه‌كه‌ى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق هات كه ڕایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ داوكارییهكى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كراوه كه جێى بایه‌خ بێت".
.