گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلى سیستانى لەبارەى خۆپیشاندانەکان پەیامێکى نوێى بڵاوکردەوە

2019.11.15 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى سیستانى لەبارەى خۆپیشاندانەکان پەیامێکى نوێى بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نوێنەری مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق ئەمڕۆ (هەینی)، پەیامێکی سیستانی لەسەر خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكراكرد و ڕایگەیاند "پێویستە گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا بكرێت". .   ئەمڕۆ (هەینی،15ی تشرینی دووەمی 2019) ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری مەرجەعیەتی گشتی شیعەكان لە عێراق لە وتاری هەینیدا ڕایگەیاند"مەرجەعیەت ئیدانەی هەموو دەستدرێژییەك دەکات بۆسەر خۆپیشاندەران". . ئەلسافی جەختی لەوەکردەوە "دەبێت گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێت". . وتیشى "لە دامەزراندندا دەبێت ڕەچاوی دادپەروەری بکرێت، وڵات لە گەندڵی و گەندڵکاران پاک بکرێتەوە". . نوێنەرى سیستانى، لە پەیامەکەی مەرجەعێتی نەجەفدا، جەختی لە لێپێچینەوەکرد لەگەڵ ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتن و بریندارکردنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان. . ئەلسافی لە پەیامەکەی مەرجەعییەتی نەجەفدا، هوشداریدایە لایەنە سیاسیەکان کە دەبێت بەزوترین کات هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بکەنەوە بە جۆرێک لە بەرژەوندی گەل بشکێتەوە نەک بە گوێرەی بەرژەوەندی حزب و پارتەکان بێت. . روونیشیکردەوە، دەبێت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ببێتە جێگای متمانەی خەڵک. . مەرجەعییەتی نەجەف، لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەڵێنەکانی حکومەت بۆ بە گژداچوونەوەی گەندەڵی بە هیچ شێوەیەک ئامانجەکانی نەپێکاوە، تائێستاش گەورە بەرپرسانی گەندەڵگارانی دەسەڵات لێپێچینەوەیان لە گەڵدا نەکراوە، بۆیە گەل بە هیچ شێوەیەک باوەڕی نەماوە  بەم  دەستەبژێرەی کە ئێستا فەرمانڕەوای عێراق دەکەن. . ئەلسافی ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی عێراق بە ناچاری چوونەتە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەوە، چونکە ساڵانێکی دوورو درێژە  بەرپرسەکانی عێراق هیچ شتێکیان بۆ ئەم گەلە دەستەبەر نەکردووە. . لە پەیامەکەی مەرجەعییەتی نەجەفدا، جەختلەوەکراوەتەوە، کە دەسەڵاتداران نا توانن خۆیان بە هیچ شێوەیەک لە چاکسازیی دەرباز بکەن، گەلیش بە هیچ جۆرە چەواشەکارییەکیش ڕازی نابێت و جەختى کردەوە "سەردەمی دوای خۆپیشاندانەکان زۆر جیاوازترە لە سەردەمی  پێش خۆپیشاندانەکان". . لە کۆتایدا مەرجەعییەت، هۆشداری داوەتە لایەنە دەرەکییەکان کە نابێت تێکەڵ بە دۆخی عێراق ببنەوە، چونکە ئەم بارودۆخی کە ئێستا عێراقی تێدایە گەل بەرپای کردووە لە پێناوی چاکسازی نیشتمانیدا، جەختی لەوەشکردووەتەوە، ڕێگە نادەن بە هیچ شێوەیەک عێراق ببێت بە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانییەکان. .