ناس کورد-
بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیارە سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرجەم وەزیرەکانى کابینەکەى بگۆڕێت و تا ئێستاش چارەنوسى وەزیرە کوردەکان نادیارە.
,
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له به‌غدادەوه تایبەت بە ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "پلانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ گۆڕانكارییه وزارییه‌كان ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى دەگۆڕێت و وه‌زیرى نوێى بێلایه‌ن و ناحیزبى ده‌خاته شوینه‌كانیان".
,
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى خستەڕو، ئه‌و پلانه‌ى كه عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیبكات زۆر سه‌خته و ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگى گه‌وره ده‌بێته‌وه، هۆکارى ئەو وتەیەشى گەڕاندەوە بۆ ئەوەى تا ئێستا دیار نییه كێ به جدى پشتیوانى ئه‌و كاره‌ى ده‌كات، وتیشی: "گەر ئه‌و به پاساوى ده‌ركردنى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌م دۆخه‌ى ئێستای عێراق ئه‌و گۆڕانكارییانەش ئه‌نجامبدات، به‌ڵام پێناچێت فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كانى ناو پەرله‌مان پشتیوانى ئه‌و كاره‌ى بكه‌ن".
,
ئاماژەى بەوەشکرد: "نازانرێت تا چ ڕاده‌یه‌ك عه‌بدولمه‌هدى له‌و كاره‌یدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، چونكه له‌ژێر فشارى حیزبه‌كان ده‌ربازى نابێت و له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كابینهكهشى هەمان بانگه‌شه‌ى كرد، به‌ڵام له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتو نه‌بو".
,
له‌باره‌ى چاره‌نوسى پشكى كورد و وه‌زیره كورده‌كانه‌وه، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، هێشتا ئه‌و هه‌نگاوانه ڕون نین و كوردیش نازانێت له‌و كاره‌دا چاره‌نوسى به‌كوێ ده‌گات، تەنها ئەوە ڕونبوەتەوە کە سەرۆکوەزیران سوره له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه و ده‌ڵێت " وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕم".
,
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، عهبدولمهههدى له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنیدا بۆ گۆڕینى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى، ده‌یه‌وێت وه‌زیرى گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى باڵا بكاته وه‌زیر و سێ ژنیشى تێدا بێت، ئه‌و كاره‌ش به سێ قۆناغ ئه‌نجامده‌دات و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوش ناوى وه‌زیره نوێیەکان بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت.
,
ئەو هەنگاوەى عەبدولمەهدى هاوکاتى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى عێراقە، وێڕاى چەندین بەڵێن لەلایەن سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و پەرلەمانەوە بە خۆپیشاندەران دراوە، بەڵام تا ئێستا گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندان جمەییان دێت، نازانرێت ئایا ئەم هەنگاوەى سەرۆکوەزیران خۆپیشاندانەکان دادەمرکێنێتەوە یان نا.
,
,