گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ توشى پێکان بوە؟

2019.11.13 - 21:45
ڕۆناڵدۆ توشى پێکان بوە؟
ناس کورد- پێچەوانەى ڕاهێنەرەکەى یوڤەنتوس، هاوتیمێکى ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەى پرتوگال ئاشکرایکرد، ڕۆناڵدۆ دووچارى پێکان نەبوە و تەندروستى باشە. , لە دوو یاریدا لەدواى یەک، ڕاهێنەرى یانەى یوڤەنتوس ئاڵوگۆڕى بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى کرد، چاوى کامێراکانیش وردبوونەوە لەسەر ئەوەى لەکاتى ئاڵوگۆڕکردندا یاریزانە پرتوگالییەکە ناڕازى بوە. , لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ماوریسۆ سارى لەبارەى ئاڵوگۆڕکردن بە ڕۆناڵدۆ وتى: "ئەو هەموو شتێکى کرد بۆ ئەوەى یاری بکات، بەڵام من بینیم تێبینى ئەوەم کرد کە تەندروست نییە و بە باشم زانى دایبەزێنم". , ڕاهێنەرەکەى خانمە پیرەکە ئەوەشى خستەڕو: "ئاساییە هەراسان بێت بەو ئاڵوگۆڕانە، لەمانگى ڕابردوودا هەستى بە کێشە دەکرد لە ئەژنۆیدا، لەکاتى ڕاهێنانەکانیش توسى پێکان بوە، کاتێک ئەو بەشێوەیەکى زۆر توند ڕاهێنان دەکات بەدڵنیاییەوە توشى تێکچوونى قاچەکانى و ڕانى دەبێت". , وێڕاى ئەوەى سارى دەڵێت ڕۆناڵدۆ توشى پێکان بوە، بەڵام بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەیدا بەشدارى یارییەکانى پاڵاوتنى یۆرۆى 2020 بکات، کە دوو یارى بەرامبەر لیتوانیا و لۆکسبۆرگ ئەنجام دەدەن. , گۆنکالۆ پیسیانسیا، یاریزانى هەڵبژاردەى پرتوگال ئەوەى بۆ میدیا وەرزشییەکان ئاشکرا کردووە: "هەرچەندە من بڕوانامەى پزیشکیم نییە بەڵام دەبینم ڕۆناڵدۆ خاوەنى تەندروستییەکى باشە". , ئەو هاوتیمەى ڕۆناڵدۆ ئەوەشى خستوەتەڕو: "گرنگترین شت ئەوەیە، ئەو ئامادەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەى، چونکە ئەو باشترین یاریزانى جیهانە". ,