گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پەرلەمانتارى کورد لە بەغدا: هەموارى دەستور بەسازان دەبێت و مەترسی لەسەر هەرێم نییە

2019.11.13 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پەرلەمانتارى کورد لە بەغدا: هەموارى دەستور بەسازان دەبێت و مەترسی لەسەر هەرێم نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   دوو ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق، جەختلەوەدەکەنەوە، هیچ مەترسییەک لە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە، لە پڕۆسەى هەموارکردنەوەى دەستوردا و کارەکە بە سازان دەکرێت نەک بە دەنگدان. . شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراقی تێدایە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە پەیتا پەیتا بەرەو هێوربوونەوە دەڕوات". . وتیشی "زۆربەی ئەو چاکسازییانەی لە ئاکامی خۆپیشاندانەکان هاتنەکایەوە جێبەجێکراون و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەوانەی دیکەش جێبەجێدەکرێن". . سەبارەت بەوەی ئایا تاچەند هەموارکردنەوەی دەستور کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ئەو بڕگانەی کە مافی کوردستان دەپارێزێت وەک هەرێمێک لە چوارچێوەی عێراقدا، ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەکرد، هیچ مەترسییەک لەسەر هەرێم نییە، چونکە مەرجەعی باڵای شیعەکان داوایکردووە هەموارکردنەوەی دەستور نەبێت بەهۆکاری دروستکردنی ئاڵۆزیی و زیانگەیاندن بە پێکهاتەکانی عێراق. . لاى خۆیەوە، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیونی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستورە، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بڕیاردراوە هەموارکردنەوەی بڕگەکانی دەستور بەپێى سازان بێت نەک بەپێى دەنگدان". . سەبارەت بەوە دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن هەندێک ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور پێداگری دەکەن لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو مادەیەى کە مافی هەرێم دەپارێزێت وەک قەوارەیەک لە چوارچێوەی عێراق، ڤیان سەبری، وتی "تا ئەمکاتە بە هیچ شێوەیەک باس لە هیچ ماددەیەکی دەستور نەکراوە، چونکە تائێستا لیژنەکە سەرقاڵی ڕێککەوتنن لەسەر هەڵبژاردنی میکانیزمێک بۆ کارکردن". . سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کە هاوکات ئەندامی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوریشە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان تائێستا سێ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لەو کۆبونەوانەشدا تەنها تاوتوێی ڕێکارەکانی کارکردنی لیژنەکە کراوە، هیچ ئەندامێکی لیژنەکەش داوای هەموارکردنەوەی ئەو بڕگانەیان نەکردووە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.