گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەزڵوم کۆبانێ: بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە تورکیا کاردەکات بۆ گەڕانەوەی داعش

2019.11.13 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانێ: بە بەڵگە دەیسەلمێنین کە تورکیا کاردەکات بۆ گەڕانەوەی داعش

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند، بە بەڵگە دەیسەلمێنن کە تورکیا کاردەکات بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراوی داعش بۆ ئەو ناوچانەی کە تێیاندا وەدەرنراون، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانانەوە، هۆشداریشدا لە هێرشی کتوپڕی داعش بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا. . مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى سکای نیوز، ڕایگەیاند "مەترسی گەڕانەوەی داعش جدی و گەورەیە، هێرشەکانی تورکیا دەرفەت و هیوای بە داعش داوە تا ڕیزەکانی ڕێکبخاتەوە، لەو شارانەی سوریا کە تورکیا چووەتە ناویەوە ". . ئەم لێدوانەی مەزڵوم کۆبانێ دوای ئەوە دێت تورکیا هێرشیکردە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانجی دوورخستنەوەی شەڕڤانان لە ناوچە سنورییەکان، هێرشەکانی تورکیا تا ئێستاش بەردەوامن، سەرەڕاى دوو ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست. . مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەى بەوەکردووە، تورکیا هاندەرێکە بۆ گەڕانەوەی داعش بۆ ئەو ناوچانەی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێ نەماون. . وتیشى "ئەوە تۆمەتێکی جدییە، بەڵگە هەن کە راستیەکەی دەسەلمێنن، ئەوەش تەنها ئەندامانی داعش ناگرێتەوە بەڵکو ئەندامانی بەرەی نوسرە و قاعیدەش دەگرێتەوە کە لە ساڵانی 2013 و 2014 ئێمە ڕووبەڕوویان دەبووینەوە". . تورکیا لەلای خۆیەوە بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کە لای هێزەکانی سوریای دیموکراتە و دەست کەناڵەکە کەوتووە ئەوە دەسەلمێنێت کە چەکدارە توندڕەوەکان بۆ بەرژەوەندی سوپای تورکیا شەڕ دەکەن. . سەبارەت بەو زیندانییە داعشانەی لای هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکراون، مەزڵوم کۆبانێ باسى لەوەکردووە، هێزەکانیان ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ چەکدارانی داعش لە زیندانەکانیاندا بهێڵنەوە. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، چەندینجار داوایان لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە ئەو داعشانە بۆ وڵاتەکانیان بگێڕنەوە کە بیانین و لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن "لەبەرئەوەی ئێمە ناتوانین هەتا هەتایە زیندانیان بکەین". . مەزڵوم کۆبانێ، هۆشداریداوە لە مەترسی داعش بۆ سەر ئەوروپا و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە کە لە ساڵی 2017 دا لە هێرشێکیدا لە ناوچەی مانچستەر ئەرینا لە بەریتانیا داعش لە هێرشێکدا 22 کەسی کردووەتە قوربانی. . لەبارەی ئەو مەترسیەوە کۆبانێ، وتویەتی "ئەگەرێکی کراوەیە، لە داهاتوودا روودەدات، ئێمە نازانین چارەنوسی ئەم داعشانەی ناو زیندانەکانمان چی دەبێت، لە ئێستادا باڵانسی هێز لە سوریا جیاوازە".