گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا: ئەڵمانیا و هۆڵەندا ئامادەن چەکدارانی داعش وەربگرنەوە

2019.11.13 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا: ئەڵمانیا و هۆڵەندا ئامادەن چەکدارانی داعش وەربگرنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا بەفەرمی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش وەربگرنەوە. . ئەمڕۆ سێشەممە سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەمیانەی وتارێکدا ڕایگەیاند "دەمەوێت سوپاسی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا بکەم کە ڕەزامەندییان دەربڕیوە دەربارەی وەرگرتنەوەی ئەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش کەلەزیندانەکانی تورکیادان". . وتیشى "قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە کردووە و ئەوان ئامادەن کە چەکدارانى داعش و ژن و منداڵەکانیان وەربگرنەوە و لەسەر ئەو بابەتەش هەماهەنگی تەواومان دەبێت". . "وڵاتەکەمان ماڵێک نییە بۆ میوانداریکردنی تیرۆرستانی هیچ وڵاتێک و دەبێت ئەوانی دیکەش وەربگرنەوە، بۆیە دەبێت سەرجەم ئەو وڵاتانەی دیکەش کە چەکدارانی داعشیان لای ئێمەیە وەریان بگرنەوە"، سۆیلۆ وایوت. . تورکیا لەچەند رۆژى ڕابردوودا دەستپێکردنى پڕۆسەى ناردنەوەى چەکدارانى زیندانیکراوى داعشى بۆ وڵاتانى ئەوروپا ڕاگەیاند. . هەفتەی ڕابردووش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو، هەزار و 114 چەکداری داعش لە زیندانەکانى تورکیادان و ڕەوانەى وڵاتەکانیان دەکەنەوە. . ئەم وتانەی سۆیلۆ و ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە پێشتر چەندین جار تورکیا بەوە تۆمەتبار کراوە کە داڵدەی چەکدارانی داعشی داوە و لەسنورى ئەو وڵاتەوە پەڕیونەتەوە سوریا.