گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موقتەدا سەدر سێ خاڵی دیاریکرد بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکان

2019.11.13 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر سێ خاڵی دیاریکرد بۆ پشتگیریکردن لە خۆپیشاندانەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت و دەستور هەمواربکرێتەوە، داواشیکرد فەرمانبەرانی حکومەت بچنە پاڵ خۆپیشاندەران و پێشنوێژی مزگەوتەکانیش خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجامبدەن. . ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى تشرینی دووەمی 2019، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری خۆی توێتێکی بڵاوکردەوە تێدا سێ خاڵی دیاریکرد بۆ  پشتگیری لە خۆپیشاندەران. . سەدر لە تویتەکەیدا دەڵێت "داوا لە شەرەفمەندانی پەرلەمانی دەکەم کاربکەن بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لەسەرووی هەموویانەوە هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی دەستور و چاکسازییەکانیش بخنە سەر ڕێچەکەی خۆی، ئەگەر ئەوەیان پێناکرێت باشتروایە پەرلەمان بە جێبهێڵن، چونکە مانەوەیان لە پەرلەمان بێ سوودە". . هەروەها نووسیویەتی "داوا لە فەرمانبەرە بەشەرەفەکان دەکەم پشتگیری لە برا شۆڕشگیرەکانیان بکەن ئەوەش بە ئەنجامدانی مانگرتنێکی گشتگیر و سەرتاسەریی،  ئەگەر تەنها یەک ڕۆژیش بێت". . سەدر لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا داوایکردووە، وتاربێژەکان و پێشنوێژی مزگەوتەکان بچنە پاڵ خۆپیشاندەران و دەڵێت "پێویستە لەسەر وتاربێژ و پێشنوێژی هەینی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕابەرایەتی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بکەن بۆ داکۆکیکردن لە شۆڕشگێران، بۆ ئەوەی چاکسازییەکان زوو بێنە دی بەبێ دواکەوتن و چەواشەکاریی".