گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق پڕۆژە یاسایەک بەناوى ئەمەت لەکوێ هێنا؟ ئامادە دەکات

2019.11.13 - 11:39
حکومەتى عێراق پڕۆژە یاسایەک بەناوى  ئەمەت لەکوێ هێنا؟  ئامادە دەکات
ناس کورد- وتەبێژى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران لە هەوڵى ئامادەکردنى پڕۆژە یاسایەکدایە بەناونیشانى "ئەمەت لەکوێ هێنا"، بۆ چاودێریکردنى موڵک و ماڵ و سامانى گەورە بەرپرسان و چۆنیەتى بەدەستهێنانیان. . سەعد حەدیسى وتەبێژى فەرمى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى فەرمى ڕاگەیاندووە "ئامادەکردنى ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەى هەوڵى حکومەتدایە بۆ گرەنتى ئەو چاکسازییانەى بەم دواییانە ڕاگەیەنران". . وتیشى "پڕۆژەکە بەمنزیکانە لەلایەن فەرمانگەى یاسایی و ئەمیندارێتى گشتى و ئەنجومەنى شوراوە ئامادە دەکرێت و کارکردن لەسەرى دەستیپێکردووە، بەم نزیکانە تەواودەکرێت و ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى". . لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، حکومەتى عێراق چەندین بڕیارى چاکسازى ڕاگەیاندووە، بەمەبەستى کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، بەڵام بڕیارەکان خۆپیشاندەرانیان ڕازینەکردووە. . عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق چەندجارێک جەختیکردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکان دەرفەتێکن بۆ ئەنجامدانى چاکسازى و ڕاستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی لە عێراق.