گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەیسبوک دانینا بەوەى کامێرای مۆبایلەکەت دەکاتەوە بێ ئەوەى پێی بزانیت.. چارەسەرەکەى؟

2019.11.13 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوک دانینا بەوەى کامێرای مۆبایلەکەت دەکاتەوە بێ ئەوەى پێی بزانیت..  چارەسەرەکەى؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند بەکارهێنەرێکی فەیسبوک لەسەر سیستمی وەگەڕخەری IOS لە ئەمریکا سکاڵای ئەوەیان کردووە کە لەکاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆ و وێنەدا کامێرای مۆبایلەکەیان دەکرێتەوە بەبێ ئەوەى پێی بزانن. . بەپێی هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی تەکنەلۆژی ئەمریکی، کۆمپانیای فەیسبوک دانی ناوە بە کێشەکەدا و دەڵێت، "ئەوە کەلێنێکە و کار دەکەن بۆ چارەسەرکردن." . چەند بەکارهێنەرێکی فەیسبوک لە تویتەر ئەزمونی خۆیان تۆمارکردووە و بڵاویان کردووە، ئەم بەکارهێنەرەی خوارەوە دەڵێت، "تەماشابکەن چۆن کامێراکەم لە پشتەوە کاردەکات لەکاتی تەماشاکردنی دواین بابەتەکاندا." https://twitter.com/JoshuaMaddux/status/1193434937824702464?s=20 یەکێکی تر لە بەکارهێنەران دەڵێت لەکاتی تەماشاکردنی ڤیدیۆ و گۆڕینی شاشەی مۆبایلەکەى لە باری درێژییەوە بۆ پانی لە فەیسبوک، "کامێرای موبایلەکەم کراوەتەوە" https://twitter.com/neo_qa/status/1190639141979140097?s=20 کۆمپانیای فەیسبوک دەڵێت، کێشەکە بۆ بوونی کەلێنێک دەگەڕێتەوە بەڵام ڕەتیکردەوە ئەپی فەیسبوک وێنە و ڤیدیۆی ئەو کاتە بگرێت و بیبات. . بەڵام چارەسەر چییە؟ بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەیانەوە ڕێگری لە ئەپی فەیسبوک بکەن کامێرا بەکاربهێنێت. . بۆ ئەوەش، پێویستە ئەوانەى ئەپی فەیسبوک لەسەر سیستمی وەگەڕخەری IOS بەکاردەهێنن بچنە بەشی ڕێکخستنەکان (Settings) پاشان تایبەتمەندی (Privacy)، دواتر کامێرا (Camera) و لەدوای ئەوە بژاردەى فەیسبوک ناچالاک بکەن کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی کامێرا لەلایەن ئەپەکەوە.