گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشکەشکارێکی BBC بۆ وتەبێژی سوپای عێراق: کێ خۆپیشاندەران دەکوژێت؟ .. وەڵامت نادەمەوە

2019.11.13 - 09:57
پێشکەشکارێکی BBC بۆ وتەبێژی سوپای عێراق: کێ خۆپیشاندەران دەکوژێت؟ ..  وەڵامت نادەمەوە
ناس کورد- پێشکەشکاری بەرنامەى نقطة_حوار لە کەناڵی بی بی سی عەرەبی پرسیار لە عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات و دەڵێت، "کێ خۆپیشاندەران دەکوژێت؟"، ئەویش دەڵێت، "وەڵامت نادەمەوە چونکە پرسیارەکەت ئیستیفسازییە." . بەرنامەکە دوێنێ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، پەخشکرا و تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو بە "کێ بەرپرسیارە لە کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق"، عەبدولکەریم خەڵەف دوای ئەوەى پرسیاری بێژەرەکە بە "هاندان" ناودەبات دەڵێت، "من بە شێوازی خۆم قسە دەکەم، دوو جۆر لە خۆپیشاندەر هەن، 99%ی خۆپیشاندەران ئاشتیانەن و دەزانن ڕێکار و یاسای وڵاتی خۆیان چییە، ئەوی تری نارنجۆک و بۆمبی ئاگرینییان پێیە." https://www.youtube.com/watch?v=kojghYLl3p0