کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – لە ناحیەى حاجیاوا سەر بە ئیدارەى ڕاپەڕین، ئۆتۆمبیلێك منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵی شێلا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا و دواتریش شۆفێرەکە دەستگیرکرا. . درەنگانێکی شەوی ڕابردو سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "كاتژمێر 8:10 خولهكی شەو له ناحیهی حاجیاوا ڕوداوێکی هاتوچۆ له جۆری شێلان ڕویداوە و مندالێکى تەمەن حەوت ساڵ به ناوی (ح.ی) گیانی له دهستداوە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئۆتۆمبیلەکە له جۆری جێب گراند بووە، شۆفێرهكهی ڕهگهزی نێر بووە و تهمهنی 22 ساڵ بووە و دانیشتوی ناحیهی حاجیاوا بووە و دواى ڕووداوەکە دەستگیرکراوە. . پۆلیسی ڕاپەڕین باسى لەوەشکردووە، دوای توێكاری له پزیشكی دادی ڕانیه تهرمی منداڵەکە، ڕادهستی كهسوكاری کراوەتەوە و ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینهوه له ڕوداوەکه دهستیپێكردووە.