کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
فەرماندەى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە ئاشکرایکرد، لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکى هەرێم بڕیارى ئەوەدراوە کە لیژنەى تایبەت بە ڕێکخستەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لەماوەى مانگێکدا کارەکانى تەواو بکات، کارەکانى ئێستاش بۆ ڕێکخستنەوەیە نەک یەکگرتنەوە.
.
دوێنێ دووشەممە 11/11/2019 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه، له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێکردنى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێى ئه‌و هه‌نگاوانه كراوە كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه نراون، لەگەڵ ئه‌و گیروگرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیاز و تێبینى بۆ خێراكردن و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه خرانه ڕوو.
.
مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بووە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەوەى ئێستا هەیە قسەى سەرەتاییە بۆ ڕێکخستنەوەى هێزەکان نەک یەکگرتنەوە، لیژنەى باڵا بۆ ئە مەبەستە دروستکراوە، لە وەزیر و جێگرى سەرۆکى هەرێم و هێزەکانى 70 و 80".
.
وتیشى "لیژنەکە دادەنیشێت بۆ ئەوەى لە مانگێکدا کارەکانى تەواو بکات، ئەوکات بڕیاردەدرێت بۆ ئەوەى چی بکرێت تا جێبەجێ بکرێت".

پرسى چاکسازى و یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم وەکو یەکێک لە کارە لەپێشینەکانى دیاریکردووە، بەڵام هێشتا هەنگاوى کرداریی لەو بارەیەوە نەنراوە.
.
مستەفا چاوڕەش وتى "بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکان دەبێت حزبەکان ئیرادەیان هەبێت، پارتى و یەکێتى دڵى خۆیان چاک بکەن، ئەگەر ئەوان لە پلەى باڵاوە هەنگاوى باش بنێن کاریگەرى باشى دەبێت بۆ ئیش و کارەکانى ئێمەش".
.
لە ئێستادا هێزەکانى 70 ى یەکێتى و 80ى پارتى، دوو گەورەترین هێزن کە لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگەن و تا ئێستا دیارنییە کەى یەکدەگرنەوە.
.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم ئەمڕۆ له‌ڕێوڕه‌سمى ده‌رچوونى خولی 26ى پێگەیاندنی ئەفسەرانی کوردستاندا له‌كۆلێژى سه‌ربازیى زاخۆ لە وتەیەکدا وتى "پێویستمان بە هێزێکی چەکداری نیشتمانیی خاوەن دیسپلین و پرەنسیپی پێشکەوتووە. هێزی یەکگرتوو، خاوەن بیروباوەڕی نیشتمانی، لە سەرووى هەموو مەبەستێکی سیاسی، حیزبی، نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەوە بێت".

وتیشى " ناكرێت پێشمەرگە هێزى حیزب و لایه‌ن و گرووپه‌كان بێت. ده‌بێ دوور بێت له ناكۆكى و ململانێى ناوخۆ. بۆ مه‌رامى سیاسى و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌سیاسییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نابێت به‌كاربهێنرێت. پێشمه‌رگه ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ى حیزب و لایه‌نه‌كان بێت".
.
هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2009 کە لەسەردەمى کابینەى پێنجەمى حکومەتدا دەست بە پڕۆسەکە کرا و ساڵى دواتر 14 لیواى پێشمەرگە لەژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەدا کۆکرانەوە.