ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق، پرۆژەیاساى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانیشی پەسەند کرد بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمانى عێراقى بکات.
,
لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدى، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا: "هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق دوابخرێت، پرۆژەیاسای کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق و یاساى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران پەسەندکران".
,
لە ڕاگەیەندراوێکیدا نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەى خستوەتەڕو: "ئەو پرۆژەیاسایانەى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە پەسەند کراون، دەنێردرێنە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ ئەوەى پەسەند بکرێن و ببن بە یاسا".
,
ئەو بڕیارەى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە، یەکێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى عێراق هەڵوەشاندنەوەى سیستمى هەڵبژاردنى وڵاتەکە و سەرلەنوێ بونیادنانەوەیەتى.
,
,